AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٣ ١٣:٤٦

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری ئێران لە مێدیاکانی ناوچەکە و جیهان

دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری ئێران لە مێدیاکانی ناوچەکە و جیهان

مێدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەمڕۆ بە شێوەی بەربڵاو قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نوێژی هەینیان روومال کرد و لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزراگرتنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵایان لە ئەو ڕووداوە سیاسییە قسەیان کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕێبەری شۆڕش لە سەرەتای خوتبەکانی نوێژی هەینیدا ڕایانگەیاند: ئەگەر ئێوەی موسڵمان یەکڕیزی و هاوسۆزیتان لەگەڵ یەکتر هەبێت، ڕەحمەتی خودا دەتانگرێتەوە.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەگەر موسڵمانان لەگەڵ یەکتر یەکگرتوو بن، شەرەف و حیکمەتی خودا لە پشتیانەوەیە.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕوونیان کردەوە: ویلایەت بە واتای پەیوەندی و تەبایی موسڵمانان لەگەڵ یەکترە و سیاسەتی قورئان لەگەڵ موسڵمانان ئەوەیە کە گەلانی موسڵمان هاودەنگییان هەبێت.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە سیاسەتی دوژمنان پارچە پارچەکردن و حوکمڕانییە، بنەمای ئەوانیش دابەشبوونە و ئەوان بە شێوازی جیاواز ئەو سیاسەتانەیان لە وڵاتانی موسڵمان جێبەجێ کردووە. بەڵام ئەمڕۆ گەلانی موسڵمان ڕابوون؛ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەتوانین بەسەر ئەم فێڵەی دوژمنانی ئیسلام و موسڵماناندا زاڵ بین. دوژمنی ئێران دوژمنی نەتەوەی عێراق، فەلەستین، میسر، سووریا و یەمەنە. دوژمن هەر یەکێکە و پیلانەکانی جیاوازە.

زیادیشیان کرد: بەڵام ژووری فەرمان کردن هەر یەک شوێنە و لەوێوە فەرمانیان پێدەکرێت، دوژمن لە وڵاتێک ئاسوودە بێت، دەچێتە سەر وڵاتێکی دیکە.

ڕێبەری شۆڕش جەختیان لەوە کردەوە کە موسڵمانان چیتر نابێت کەمتەرخەم بن و پێویستە پشتێنەی بەرگری و سەربەخۆیی لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی لە ئەفغانستانەوە تا یەمەن ببەستین. نەتەوەی فەلەستین مافی خۆیەتی لە بەرامبەر ئەو دوژمنەی کە ژیانی تێکدا و هاتە سەر خاکەکەی بوەستێتەوە.

وتیشیان: هەڵمەتی زریانی ئەقسا لە جەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی ڕەوا و یاسایی بوو.

ڕاشیانگەیاند کە هەڵمەتی دلێرانەی هێزە چەکدارەکانمان کە چەند شەو لەمەوپێش کردیان،ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران ،کارێکی تەواو یاسایی و ڕەوا بووە و کەمترین سزا بوو بۆ ئیسڕائیل سەگی هاری ئەمریکا لە ناوچەکە و بەرگریی لوبنان لە خەڵکی غەززەش هەنگاوێکی ڕەوا و یاساییە.

ئایەتوڵا،خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە نە لە بەرەنگاریی ڕژێمی زایۆنی دا کەمتەرخەمین و نە پەلە دەکەین لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان، وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەرکێکی لەم بوارەدا هەبێت، بە هێز و خۆڕاگرییەوە ئەنجامی دەدات. ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. هەروەک چۆن کرا و لە داهاتووشدا پێویست بێت دەکرێت.

ئەو لێدوانە دەنگدانەوەی بەربڵاوی لە مێدیا ناوچەییەکان هەبوو و زۆربەی ئەو مێدیاگەلە لەوانە ئەلجەزیرە، ئەلمنار و مێدیا ڕۆژاواییەکان بە شێوەی راستەوخۆ ئەو ڕووداوەیان ڕووماڵ کرد.

دەنگدانەوەی تایبەتی لێدوانی گرینگی ڕێبەری ئێران لە هەواڵدەری فەڕەنسا

هەواڵدەری فەڕەنسا مانشێتی لێدا و نووسی: ڕێبەری ئێران لە کاتی لێدوان دوای هێرش بۆ سەر ئیسرائیل چەکێکی لە پاڵ دەستی دانابوو.

دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری ئێران لە مێدیاکانی ناوچەکە و جیهان

ڕەنگدانەوەی بەشداری بەربلاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی نوێژی هەینی بە بەشداری ڕێبەر

ماڵپەڕی فەلەستینی شەهاب نیوز ڕاپۆرتی دا: خەڵکی ئێران لە نوێژی هەینی ئەمڕۆ کە تێیدا ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید حەسەن نەسروڵڵا بەڕێوە چوو، بەشداریی بەربڵاویان هەبوو.

دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری ئێران لە مێدیاکانی ناوچەکە و جیهان

ئێن تی ڤی تورکیا: ئێران هێز و دەسەڵاتی خۆی نیشان دا

هەواڵنێری کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیا راپۆرتی دا: ئێمە بەشداری بێ وێنەی خەڵک لە نوێژی هەینی تاران دەبینین، ئایەتوڵڵا خامنەیی لێدوانی سەرکەوتووانەی ئەنجام دا.

ناوبراو زیادی کرد: پەیامی ئایەتوڵڵا خمانەیی بە جیهانی ئیسلام پەیامی یەکگرتوویی بوو. ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کرد کە ئەگەر جارێکی دیکە پێویست بێت ئەم جارە بە شێوەی چڕتر وەڵام دەدەینەوە.

دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری ئێران لە مێدیاکانی ناوچەکە و جیهان

سی ئێن ئێن: دوایین نوێژی هەینی ئایەتوڵڵا خامنەیی دوای هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد

سی ئێن ئێن بە ئاماژە بە بەشداری ڕێبەری ئێران لە نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە، لە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئەو ڕووداوە، نووسی کە دوا بەشداری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نوێژی هەینی تاران دوای شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی و هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد بوون.

News ID 52079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha